به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، سه‌ره‌تای ئه‌و دانیشتنه به وته‌كانی مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی دعوه‌ت و ئیسلاح ده‌ستی پێ كرد. مامۆستا پیرانی له وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه كرد:
- ئایینی ئێمه ئایینێكی جیهانی و هه‌رمانه كه هه‌ڵكه‌وتووان و گه‌نجانی خوێندكار به ڕاستبینی، تێگه‌یشتن له دۆخی ڕۆژگار و داهاتوونواڕی، ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیان له نوێكردنه‌وه و زیندووكردنهوهیدا هه‌یه.
- بانگه‌وازی واته خێرخوازی و نیازپاكی وشیارانه (علی بصیرة) هه‌مبه‌ر بنه‌ماڵه،كۆمه‌ڵگا و جیهان و به‌ڵكوو بانتر له‌وه‌ش، بانگه‌وازی واته هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی له ئاوه‌دانی زه‌وی، كه‌مكردنه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م و په‌ره‌دان به ئاشته‌وایی.
- ئه‌و ڕێگایه ته‌نیا به قه‌بووڵكردنی جیاوازییه‌كان و بۆچوونه‌كان و ڕێزگرتنیان ده‌پێودرێ. پێویسته ته‌واوی مرۆڤه‌كانمان خۆش بوێن، جا له‌ڕووی عه‌قڵه‌وه بێ یا دڵه‌وه.
- هه‌ركه‌سه‌و پێویسته له هه‌ر شوێنێك بێ ئامۆژگاری و ڕه‌خنه وه‌رگرێت. هیچ مرۆڤێك ته‌واو نییه و نابێ ئیددیعای بێ كه‌مایه‌سی بكات.
- مرۆڤه‌كان به‌ڕێژه‌ی گه‌وره‌یی و شكۆی ویسته‌كانیان كاری گه‌وره ده‌كه‌ن و پێویسته گه‌نجان ئیڕاده‌ی جددی و هیممهتبهرزی بكه‌نه پیشه‌ی خۆیان.
- سێ هۆكاری گرینگ كه له پێشبردنی كاری كولتووری و چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سی تێكۆشه‌ر و بانگخوازدا زۆر كاریگه‌رن، بریتین له: ١- پێوه‌ندی باش و شیاو له‌گه‌ڵ په‌روه‌رێنه‌ری هه‌ستی و ئاشتی و ڕاستی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره. ٢- هه‌ستی قه‌در و ڕێز و شانازی هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی كه قه‌بووڵی كردووه و پێی پابه‌نده. ٣- هیواداری و چاوه‌ڕێی سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه.
- به‌پێی واتای «حَفِيظٌ عَلِيمٌ» و هه‌روه‌ها واتای «الْقَوِیُّ الْأَمِینُ» له قوڕئانی پیرۆز، له‌ڕێگای خزمه‌تدا ده‌بێ دوو تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێ: پابه‌ندی و ئه‌مانه‌تداری + زانایی و شاره‌زایی.
- ده‌مارگرژی هه‌مبه‌ر ڕابردوو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه دوا بكه‌وین و به‌ره‌و پێش هه‌نگاو نه‌نێین.
مامۆستا پیرانی له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به ڕووداوه‌كانی دوایی وڵات كرد و وتی كه جه‌ماعه‌ت به‌رده‌وام له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی خۆی هه‌وڵی داوه كه وێڕای ڕه‌چاوكردنی كاریگه‌رییه‌كانی درێژخایه‌ن و دوورنواڕی، سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزیت و هاوكات پابه‌ندی نه‌گۆڕه‌كان و بنه‌ما و به‌هاكانی خۆی بێت. ئه‌و وێڕای ئاماژه به دۆخی كۆمه‌ڵگا و كێشه‌كانی بۆنموونه تاكخوازی و دینبێزاری، وتی كه ته‌واوی ئه‌وانه ئه‌ركی ئێمه دووهێنده ده‌كا.
له درێژه‌ی ئه‌و دانیشتنه، ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو پرسیار و بۆچوونی جۆراوجۆریان سه‌باره‌ت به وته‌كانی مامۆستا پیرانی ئاراسته كرد.
ئه‌و دانیشتنه به به‌ڕێوه‌چوونی بابه‌تێكی كارگه‌یی له‌ژێر ناوی «به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قه‌یران» له‌لایه‌ن فه‌رزاد یووسفی، مامۆستا و چالاكی بواری فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رپرسی به‌شی خوێندكارانی زانكۆیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌شێوه‌ی ڕاهێنان درێژه‌ی كێشا. له‌و به‌شه‌دا، ئاماده‌بووان سه‌باره‌ت به ڕێگاكانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قه‌یران وه‌ك ئاماده‌یی و قه‌بووڵكردن، به‌ده‌ستهێنانی لێهاتوویی، به‌رنامه‌ڕێژی، دانبه‌خۆداگرتن، هیوابه‌خشی به كه‌سانی تر، قه‌بووڵكردنی به‌رپرسیاره‌تی، كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌زموونی كه‌سانی تر، دۆزینه‌وه‌ی بنه‌ماكان، هه‌ڵوێستی خێرا و پشتبه‌ستن به خوا ڕاوبۆچوونیان گۆڕیه‌وه. هه‌روه‌ها بۆ سه‌قامگیری خاڵه‌كانی ڕاهێنان، وانه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قه‌یران له سێڵاوی ویلایه‌تی كوئینزلهندی ئوستوڕاڵیا له ساڵی ٢٠١١ تاوتوێ كرا.
له درێژه‌دا هه‌ركام له به‌رپرسانی خوێندكاری لقه‌كان كۆتا دۆخی چالاكی و ڕاپۆڕتی كاركردی خۆیان ئاراسته كرد.
پاشان له به‌شێك له دانیشتنه‌كه‌دا بیرۆكه و پێشنیار سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری و یا چاكسازیی چالاكییه‌كانی خوێندكاران ئاراسته كرا. له به‌شی كۆتایی، بابه‌تێك له‌ژێر ناوی «سه‌رمایه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێنوێنه‌كانی پێوانه‌كردن و ڕۆڵی ئه‌و له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێكخراوه‌یی» خرایه به‌رباس. له ئاكامدا ئه‌و دانیشتنه یه‌ك ڕۆژه‌یه به به‌خشینی خه‌ڵات به ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو له لایه‌ن به‌شی خوێندكارانی ناوه‌ندی كۆتایی پێ هات.
بۆچوونه‌کان